کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای دەکات کە لەدوای نیوەڕۆ کاریگەری دابارین فراوان دەبێت بەشێوەی تاوە باران و بروسکە لەگەل ئەگەری تەرزە بارین بۆ زۆربەی ناوچەکان بە سەنتەری شارەکانیشەوە بەتایبەتی هەولێر زیاتر دەبێت.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە بەگشتی لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت. لەگەل نمە بارانی کەم لەناوچە شاخاوییەکاندا وەهەروەها بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە سنووریەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵات. بۆ کاتەکانی دوایی نیوەڕۆتاکو ئێوارە کاریگەردابارین فراوان دەبێت بەشێوەی تاوە باران و بروسکە لەگەل ئەگەری تەرزە بارین بۆ زۆربەی ناوچەکان بە سەنتەری شارەکانیشەوە بەتایبەتی هەولێر وە لەناوچە نزمەکان ( ناوچە دەشتاییەکان ) کاریگەری زیاتر دەبێت. بۆ کاتەکانی شەو ئاسمان سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ پەڵەهەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە ( ٣- ٥ ) بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: ١٦ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٠ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٢ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٤ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٥ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٠ پلەی سیلیزی
ئەوەشی خستەڕوو کە سبەی سێ شەممە بە گشتی ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە ( ١ – ٣ ) پلە بەراورد با تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٧ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٥ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٤ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٥ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٧ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢١ پلەی سیلیزی