بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی سەرەکیی نێوان قەزاکانی پێنجوێن و سەیدسادق ڕوویدا، کە بەهۆیەوە گەنجێکی تەمەن ١٣ ساڵ گیانی لەدەست دا و باوکیشی بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کوڕ و باوکە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیای بەهاری ڕوویان لە کوێستانەکانی دەڤەری پێنجوێن کردبوو، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیاندا تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بوون کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی کوڕەکە لە شوێنی ڕووداوەکە.
گواستنەوەی باوکیشی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە. تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەش لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەستی پێ کردووە.