چەند کەسێک تەقەیان لە نووسینگەی کەناڵی NRT لە سلێمانی کرد


کاتژمێر ١٠:٢٠ خولەکی ئەمشەو، دووشەممە ١٣ی نیسانی ٢٠٢٦، هێرش کرایە سەر نووسینگەی سەرەکیی کەناڵی ئێن ئار تی لە شاری سلێمانی چەند کەسێک تەقەیان لە نووسینەگە کرد.

بەپێی زانیارییەکان، چەند چەکدارێکی نەناسراو کە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بوون، تەقەیان لە ئۆفیسی کەناڵەکە کردووە و دواتر بە خێرایی لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتوون.

خۆشبەختانە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە. دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی هێرشەکە و لێکۆڵینەوەیەکی چڕیان بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە و دۆزینەوەی سەرەداوی تۆمەتبارەکان دەست پێ کردووە. تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.




PM:11:18:13/04/2026