کەشناسی هەرێم: کەشوهەوا بەرەو ساماڵبوون دەچێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات کە ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦، تەنیا ئەگەری بارانبارینی کورتخایەنی بەهاری لە ناوچە شاخاوییەکان هەبێت، بەڵام لە سبەی چوارشەممەوە تا ڕۆژی شەممەی داهاتوو، هەرێمی کوردستان لەژێر کاریگەریی هیچ شەپۆلێکی بارانباریندا نابێت و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمان لە ناوچە شاخاویی و سنورییەکان نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا لە هەندێک ناوچەی دیاریکراوی شاخاوی ئەگەری دابارینی کورتخایەنی بەهاری هەیە، بەڵام بۆ ڕۆژی چوارشەممە کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە چەند پلەیەک ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو (بە پلەی سیلیزی):

هه‌ولێر: ٢٠ پله‌ی سیلیزی 

پیرمام: ١٦ پله‌ی سیلیزی

سۆران: ١٦ پله‌ی سیلیزی 

حاجی ئۆمه‌ران: ١٠ پله‌ی سیلیزی

 
سلێمانی: ١٨ پله‌ی سیلیزی

چه‌مچه‌ماڵ: ١٩ پله‌ی سیلیزی

دهۆك: ١٩ پله‌ی سیلیزی

زاخۆ: ١٩ پله‌ی سیلیزی 

هه‌ڵه‌بجه‌: ٢٠ پله‌ی سیلیزی

گه‌رمیان: ٢٣ پله‌ی سیلیزی




PM:12:40:14/04/2026