دەستڕێژی گولە لە قوتابخانەیەکی باکوری کوردستان کرا و ١٥ کەس بوونە قوربانی


لە شارۆچکەی سیوەرەکی لە پارێزگای رووهای باکوری کوردستان، چەکدارێک هێرشی کردوەتە سەر قوتابخانەیەک و بە هۆیەوە مامۆستایەک گیانی لە دەستداوە و ١٥ کەسیش بریندار بوون.

سێ شەممە، ١٤ نیسان ٢٠٢٦، هێڕشەکە بۆسەر سەر قوتابخانەی ئامادەیی پیشەیی و تەکنیکیی ئەحمەد کۆینجو لە گەڕەکی حەسەن چەلەبی لە شارۆچکەی سیوەرەکی رووهای باکوری کوردستان بووە، بە پێی زانیارییەکان هێرشکارەکە گەنجێکی تەمەن ١٧ بۆ ١٨ ساڵان بووە و بە چەکێکی لوولەدرێژ چووەتە ناو قوتابخانەکە و پا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەی بە ناو حەوشە و رێڕەوەکانی قوتابخانەکەدا کردووە و پاش هێرشەکەش خۆی کوشتووە، بەمەش ژمارەی قوربانییەکان بۆ ٢ گیانلەدەستدان بەرز بووەتەوە.

لە بارەی هێرشکارەکە حەسەن شڵداک، پارێزگاری رووها لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هێرشبەرەکە ناوی عومەر کەتـە و لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٧ـە، کە  قوتابییەکی پێشووی هەمان قوتابخانە بووە، تەنیا قۆناغی نۆی لەوێ خوێندووە و دواتر چووەتە خوێندنی کراوە".
 




PM:02:08:14/04/2026