دوای ٤٥ رۆژ لە داخستنی دەروازەی کێلێ دەکرێتەوە


دوای ٤٥ ڕۆژ لە داخستنی دەروازەی کێلێ ئەمڕۆ هاتووچۆی گەشتیاری  لەو دەروازەیە ئاسایی کرایەوە.

سێ شەممە، ١٤ نیسان ٢٠٢٦، دەروازەی کێلێ وەک دواین دەروازەی سنوری هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی بە هۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران هاتووچۆی گەشتیاری وەستابوو، ئەمڕۆ دەستکرایەوە بە ئاسایبوونەوەی هاتووچۆکردن تیایدا.

هۆکاری دواکەوتنی ئاسایبوونەوەی هاتووچۆکردن لە دەروازەکە بەروارد بە دەروازەکانی دیکە بەهۆی "گرفت لە سیستەمی ئەلیکترۆنی و هێڵەکانی ئینتەرنێت لە لایەنی ئێرانی بۆ چەند رۆژێک دواکەوت".

دەروازەی کێلێ  ٢٥ کیلۆمەتر لە قەڵادزێی سەنتەری قەزای پشدەرەوە دوورە، دەروازەیەکی نیمچە فەرمییە. مێژووی هاتوچۆی بازرگانی لەم دەروازەیە بۆ ساڵی ١٩٩١ دەگەڕێتەوە و ساڵ بە ساڵ قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێیدا زیادی کردووە.




PM:02:26:14/04/2026