مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبنەوە

‌مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد

وتەبێژی تیمی سەرۆکایەتیی سوریا بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە لیدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە " ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد دەچنە دیمەشق".

سێ شەممە، ١٤ نیسان ٢٠٢٦، ئەحمەد هیلالی، وتەبێژی تیمی سەرۆکایەتیی سوریا بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتن لەگەڵ هەسەدە رایگەیاند "ئەمڕۆ عەمید زیاد عایش، نوێنەری سەرۆکایەتیی سوریا بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکەی ٢٩ کانوونی دووەم، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەچنە دیمەشق".

ئەحمەد هیلالی ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە عەمید زیاد عایش، مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا و ئەسعد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا کۆببنەوە.
 
رێککەوتننامەی 29ـی کانوونی دووەم لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتی سوریا واژۆ کراوە کە کۆمەڵێک خاڵ سەبارەت بە مافەکانی کورد و بەڕێوەبردنی رۆژئاوای کوردستان لە خۆ دەگرێت.  
 




PM:02:51:14/04/2026