رۆژی سێ شەممە لەسەر رێگەی نێوان شنگال و تەلەعفەر، لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێک، سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، خێزانەکە لە کاتی گەڕانەوەیان لە سەردانی گۆڕستان لە ئێوارەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییاندا تووشی رووداوەکە بوون.
لەم رووداوەدا پیاوێک و خوشکەکەی و کچێکی گیانیان لە دەستداوەو، هاوژینەکەشی بریندارە.
ئەم خێزانە ئاوارەی کەمپی شاریا بوون لە سنووری پارێزگای دهۆک و بە مەبەستی سەردانی گۆڕی کەسوکاریان چووبوونە گۆڕستانی سکێنییە لە باشووری شنگال.