بە درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی سورداش لە سنوری پارێزگای سلێمانی و سێ هاوڵاتی بریندارن و لە کۆیەش هێرشکرایە سەر کەمپی ئازادی و دژە تیررۆری کوردستانیش دەڵێت "دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لە ئێرانەوە ئاراستەی پارێزگای هەولێر کرابوون لە ئاسمان لە لایەن فڕۆکەی جەنگییەوە تێکشکێندران و خرانە خوارەوە ".
سێ شەممە، ١٤ نیسان ٢٠٢٦، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی سورداش لە سنوری پارێزگای سلێمانی و محەمەد حەکیمی، یەکێک لە لێپرسراوانی کەمپەکە بە سپی راگەیاند "سێ هاوڵاتی بریندار بوون، کە یەکێکیان ژنە و برینەکەی سەختە".
دژە تیرۆری کوردستان رلە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە "کاتژمێر ٥:٤ پاش نیوەڕۆ، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستەی پارێزگای هەولێر کرابوون لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە تێکشکێندران و خرانە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتەوە".
بە پێی زانیاریەکانیش لە هێرشەکەی کەمپی ئازادی لە کۆیە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدا بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت کە لە ٨ نیسانەوە ئاگربەستی دوو هەفتەیی لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا کەوتوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، و دوو شەممە، ١٣ نیسان ئەمریکا گەمارۆی گەرووی هورمزی داوە و ئێرانیش لە بەرامبەردا بۆردوومانی هەرێمی کوردستان دەکات.