پێنج شەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەران دابەش دەکرێت


وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت " رۆژی پێنجشەممە، ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، مووچەی مانگی ئاداری مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێ".

سێ شەممە، ١٤ نیسان ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "لە هەمان رۆژدا مووچەی مانگی ئاداری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێ کە لە دوای ١ـی تەممووزی ٢٠٢٤ ـەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون".

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە کە "شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت".
 




PM:06:18:14/04/2026