دهۆک.. بەهۆی شۆرتی کارەباوە سێ کەس بوونە قوربانی

‌ئەرشیف- دهۆک

بەهۆی بەرکەوتنی کەوانتەرێکی ئەلەمنیۆم بە تەزووی کارەبا، کرێکارێک و خاوەن ماڵێک گیانیان لە دەستدا و کەسێکی دیکەش بریندارە.

سێ  شەممە، ١٤ نیسانی ٢٠٢٦، ڕووداوەکە لە گەڕەکی ماڵتای شاری دهۆک ڕویداوە، کاتێک کرێکارێک بە مەبەستی دانانی کەوانتەر و لە کاتی جێگیرکردنیدا پارچەیەکی ئەلەمنیۆم بەر وەیارێکی کارەبا کەوتووە و راستەوخۆ خاوەن ماڵەکە و کرێکارەکە گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە.

لە سەرەتای ئەم ساڵەوە (٢٠٢٦) تا ئێستا سێ هاوڵاتی لە سنوری پارێزگای دهۆک بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لە دەستداوە و دوو هاوڵاتیش برینداربوون. 




PM:06:47:14/04/2026