کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لەبارەی هێرشەکەی ئەم ئێوارە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کەمپی بنەماڵەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە سورداش، کەمێک لەمەوبەر سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند"  سێ پێشمەرگە بریندار بوون، کە باری تەندروستی یەکێک لەوان ناجێگیرە".

دەقی راگەیەنراوەکە:

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!
دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!

بەمجۆرە ئاگادارتان دەکەینەوە کە دوانیوەرۆی ئەمڕۆ، سێشەممە،٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، کۆماری ئیسلامی ئێران بە درۆنی بۆمبرێژکراو هێرش کردووە سەر یەکێک لە ئوردوگاکانی کۆمەڵە لە سورداش.
لە ئەنجامی ئەم هێرشە، بەداخەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون، کە باری تەندروستی یەکێک لەوان ناجێگیرە.
ئەم جۆرە هێرش و پەلامارانە، چ ئێستا و چ پێشووتر، نیشانەی ترس و وەحشەتی کۆماری ئیسلامییە بەرانبەر بە ئیرادەی بەهێز و ویستی نەگۆڕی خەڵکی کوردستان.

کۆمەڵە پێ لەسەر ئەوە دائەگرێت کە ئەم جۆرە کردارە هەرگیز ناتوانێت لە عەزمی تێکۆشان و داخوازە ڕەواکانی خەڵکی کورد کەم بکاتەوە، بەڵکو زیاتر هۆکاری بەهێزبوون، یەکگرتوویی و بەردەوامی لە تێکۆشان دەبێت.

سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندی
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 

٢٥ خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی
١٤ی ئاپریلی ٢٠٢٦ی زایینی




PM:08:10:14/04/2026