ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، د. جەمال کۆچەر،لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی داوە کە شەڕە ناوچەییەکە کاریگەریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر هەشت سێکتەری گرنگی عێراق هەبووە. بە وتەی ئەو، کەمبوونی فرۆشتنی نەوت و گاز بووە هۆی زیانی ڕۆژانەی نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار، جگە لە وەستانی هەزاران پڕۆژە و کەمبوونی وەبەرهێنان.
هەروەها گوتی سێکتەری بازرگانی و دەروازە سنوورییەکانیش لە مەترسیدان و گرانبوونی کەلوپەل و داڕوخانی نرخی دینار کاریگەریی خراپیان هەیە. لە هەمان کاتدا، بەهای پێداویستییەکان نزیکەی ٣٠٪ بەرزبوونەتەوە کە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەژاری.
لەبارەی بودجە، ئاگاداری دا کە حکومەتی عێراق لەگەڵ گوشاری دارایی ڕووبەڕوودەبێتەوە و ئەگەری کورتهێنان یان ئاراستەبوون بۆ یاسای فریاگوزاری هەیە.
سەبارەت مووچە، کۆچەر دڵنیایی دا کە تاوەکو ٦ مانگی دیکە عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن بێ کێشە مووچە بدەن، بە مەرجی بەردەوامبوونی هەناردەی نەوت و ناردنی داهاتی نانەوتی.