کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە کەش ئاسمان ساماڵ و پەلەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وە لە پارێزگای دهۆک زیاتر بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٩ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٧ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٧ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٩ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٢ پلەی سیلیزی
ئاشکراشی دەکات کە سبەی پێنج شەممە ئاسمان پەڵەهەور پاشان دەگۆڕیت بۆ نیمچە هەور وە لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما بەزرتر دەبێتەوە بە (١ – ٢ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٢١ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٩ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٩ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٠ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٠ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٤ پلەی سیلیزی