" سبەی پێج شەممە پارێزگاری نوێی کەرکوک هەڵدەبژێردرێت "

بەپێی نوسراوێکی فەرمی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە دەست ماڵپەڕی " سپی میدیا " کەوتووە، سبەی پێنج شەممە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سازدەکرێت بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ.

لەو نوسراوە فەرمییەدا سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا ئیبراهیم حافز ئاراستەی ئەندامانی ئەنجومەنی کردووە داوای کۆبوونەوەیەکی نا ئاسایی  ئەنجومەنی پارێزگار دەکات بۆ هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ.

نوسراوەکە ئامانجی کۆبوونەوەکە بە سێ خاڵ دەخاتەڕوو کە سەرەتا بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستپێدەکات، دواتر گفتگوگۆ لەسەر دەستبەرداری پاڕیزگاری کەرکوک رێبوار تەها لە پۆستەکەی دەکرێت، دوا خاڵی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە هەڵبژاردنی پارێزگار نوێی کەرکوک لە بری رێبوار تەها.

ماڵپەڕی " سپی " وەک یەکەم ماڵپەڕی باشوری کوردستان رۆژی ١٣ی نیسان هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی رێبوار تەهای بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەش کرد کە نوێنەری بەرەی تورکمانی خۆی هەڵدەبژێرێت بۆ پارێزگار و زۆربەی لیستەکان بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانیشەوە کە پێنج کورسی هەیە پاڵپشتی دەکەن.

زانیارییە سەرەتاییەکانی ماڵەڕی " سپی " کاندیدی بەرەی تورکمانی نۆ ئەو پۆستە کە زۆربەی لیستەکان رێککەوتوون لەسەری محەمەد سەمعان ئاغا سەرۆکی بەرەی تورکمانی دەبێت.   

ڕێبوار تەها لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی پارێزگادا کە لە بەغدا بەڕێوەچوو وەک پارێزگار هەڵبژێردرا.

ئەو دانیشتنە بەبێ بەشداری پێکهاتەی تورکمان و بەشێک لە عەرەبەکان ئەنجامدرا، بەڵام دواتر لەلایەن لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقەوە مەرسوومی کۆماری بۆ دەرچوو
.




PM:01:50:15/04/2026