نیوەڕۆی ئەمڕۆ
بوومەلەرزەیەک لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویدا کە گوڕی بومەلەرزەکە ٤.٢ پلەی
ڕێختەر بووە.
دەستەی گشتی کەشناسی و
بوومەلەرزەی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٦ لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند"
کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر سنووری
پارێزگای سلێمانی هەژاندووە".
کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، چەقی بوومەلەرزەکە ١١٥ کیلۆمەتر لە باکووری پارێزگای سلێمانی بووە، لە نزیک سنووری نێوان
عێراق و ئێران، هەروەها قووڵی زەمینلەرزەکە ١٥ کم بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" هاوڵاتیان لە ناوچەکانی چۆمان، حاجی
ئۆمەران، قەڵادزێ و رانیە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێکی
گیانی یان ماددی تۆمار نەکراوە".
بەپێی ئامارێکی
فەرمی دەستەی کەشناسی عێراق، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٨٠٠ بوومەلەرزە لە
عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.