دەزگای ئاسایشی هەرێم: بە درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی دێگەڵە


دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردوو، و دەڵێت "ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:١٦ خولەک هێرشکرایە سەر ناحیەی شۆڕش".

چوار شەممە، ١٥ نیسان ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە " ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:١٦ خولکی نیوەڕۆ، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر کەمپی پەنابەران لە ناحیەی شۆڕش (دێگەڵە)، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، دوێنێ کاتژمێر ٥:١٥  خولەکی ئێوارە یەک هێرشی درۆنی، کرابوویە سەر کەمپی پەنابەران لە شاری کۆیە".

"هەر هەمان کات سێ هێرشی درۆنی کرابوویە سەر کەمپی پەنابەران لە سوورداش، لە ئەنجامدا کەسێک شەهید بوو و دووی دیکە بریندار بوون"، دەزگای ئاسایشی هەرێم وا دەڵێت.




PM:09:11:15/04/2026