چوار شەممە، لە پەرلەمانی ئەوروپا کۆبونەوەیەک بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتی و نوێنەری پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوەچوو.
بە پێی زانیارییەکان، چوار شەممە، ١٥ نیسان ٢٠٢٦، لە کۆبونەوەکەدا نوێنەرانی کورد، مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، مونا سیلاوی و ناسر بلیدەیی وەک کەسایەتییە ناسراوە سیاسییەکان، بەشداربوون و وتاریان پێشکەشکرد.
لە کۆبونەوەکەدا نوێنەرانی نەتەوە جیاوازەکانی ئێران لە بەلوجستان و ئەهواز بەشداربوون و ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئێران و گفتوگۆکردن لەبارەی ئێرانی داهاتوو و ڕۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە گۆڕانکارییەکاندا کرا.
بەپێی قسەی بەشداربوونی کۆبوونەوەکە "هەوڵێک بووە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بۆ دۆخی ناوخۆی ئێران و داوا نەتەوەییەکانی گەلانی ئێران بە گشتی".