کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند'' ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٦، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما لە ئاستی تۆمارکراوی دوێنێ دەمێننەوە.'' بەڵام بۆ سبەی هەینی پێشبینی دەکرێت ئاسمان بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی، سبەی هەینی لە کاتەکانی شەودا، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری ڕۆژئاوا، ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. هاوکات پلەکانی گەرما بە ڕێژەی ١ بۆ ٣ پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:

هەولێر ٢٣ پلەی سیلیزی 
پیرمام ١٩ پلەی سیلیزی
سۆران ٢٠ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران ١٣ پلەی سیلیزی 
سلێمانی ٢١  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ ٢٣ پلەی سیلیزی
دهۆک ٢٢پلەی سیلیزی
زاخۆ ٢٣ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ٢١ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ٢٧ پلەی سیلیزی




PM:12:26:16/04/2026