بەرەی تورکمانی پارێزگاری کەرکوک لە یەکێتی وەرگرت


ئەمشەو ١٦ ی نیسان ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە کۆی ١٢ دەنگ لە ١٦ ئەندام، رازیبوون بە دەستلەکارکێشانەوە ڕێبوار تەها لە پارێزگاری کەرکوک و هەڵبژاردنی محەمەد سەنعان سەرۆک بەرەی تورکمانی وەک پارێزگاری نوێ.

دوای پرۆسەی هەڵبژاردنەکە، محەمەد حەلبوسی سەرکردەی سونەکان، سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کرد کە هاوکار و هەماهەنگ بووە بۆ پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی پارێزگای کەرکوک بەبێ جیاوازی کردن لە نێوان نەتەوە جیاوازەکانی پارێزگاکە.

پارێزگاری نوێش، محەممەد سەمعان، لای خۆیەوە سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەممەد حەلبووسی کرد کە متمانەیان پێ بخشیوە وەک پارێزگاری کەرکوک.

ئەحمەد كەركوكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەبارەی هەڵبژاردنی محمەد سەمعان، بە پارێزگاری كەركوك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نوسیویەتی " لەبەر ئەوەی سوێندم خواردبوو من دەنگم نەدا، کەمێکی دیکەش ڕوونکردنەوە دەدەم".

بەپێی رێککەوتنەکە ژمارەیەک کادیری یەکێتی لە پارێزگای کەرکوک پۆستی نوێ وەردەگرن لەوانە:

عدنان حسین: قائیمقامی داقوق
موئەید غازی: راویژکاری پارێزگار
ئاڤیستا محمد: قائیمقامی ناوشار
ئاوارەشەهید احمد: بەرێوبەری ناحیەی قەرەهنجیر
بریاری شوانی: راوێژکاری پارێزگار

تا ئێستا دیار نییە سەرۆکی بەرەی تورکمانی بۆ ماوەی چەند پارێزگار دەبێت.

ئەو کادیرانەی یەکێتی کە پۆست وەردەگرن بەپێی رێککەوتنی نێوان یەکیتی و بەرەی تورکمانی.





PM:10:08:16/04/2026