ژمارەیەک رۆشنبیر لە دژی دەستدرێژی بۆ سەر مافەکانی کوردانی رۆژهەڵات هاتنە دەنگ


ژمارەیەک رۆشنبیر و چالاکوانی باشوری کوردستان لە بارەی ئەو دەستدرێژی و پێشێلکاریانەی دەکرێتە سەر هاوڵاتیانی رۆژهەڵات و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی رۆژهەڵات هاتن دەنگ و دەڵێن” کەمپەکانی باشوری بۆ پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆتە جێگایەک بۆ مەرگ”.

هەروەها ئەو رۆشنبیر و ئاکادیمیانە دەشڵێن” ڕێککەوتنی سێ قۆڵی ئیران-عێراق- هەرێمی کوردستانیش، کە دەبوو کەمپەکان لەژێرچاودێری نەتەوەیەکگرتووەکاندابن ئەوەش جێبەجێنەکراوەو کەمپەکان و دانیشتوانەکانی لە پێداویستی سەرەتایی ژیان و ئارامی تەواو بێبەشن”.

دەقی راگەیاندنەکەو ناوەکان:

        کەمپەکانی باشور بۆ پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەچاوەڕوانی مەرگدا..

بەپێی سەرجەم بەڵگەنامە نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە پاراستنی  مافەکانی مرۆڤ لە جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و مافە مەدەنی و سیاسیەکان،  سەرجەمیان بەسەر  هاوڵاتیانی خانەخوێ و  پەنابەراندا وەک یەک مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بەڵام مەخابن لە دوای شەڕی ئەمریکاو ئیسرائیل و ئێران لە ٢٨ ی ٢ ی ئەمساڵەوە و، هێرشی بەردەوامی درۆن و موشکەکانی ئێران و میلیشیاکانی عێراق بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەگشتی  و کەمپەکانی هیزەکانی ڕۆژهەڵات بەتایبەتی، کە بەگشتی خەڵکی مەدەنی و ژن و منداڵی تێدایە، دۆخێکی زۆرخراپیان بۆ دروستبووە، بەجۆرێک لە دەرەوەی کەمپەکان و لەبن دارو بێ نوایەکی ئارام ژیان دەکەن و چەند کەسیان بوونەتە قوربانی دواهەمینیان شەهید (غەزەل مەولان) بوو.

ڕێککەوتنی سێ قۆڵی ئیران-عێراق- هەرێمی کوردستانیش، کە دەبوو کەمپەکان لەژێرچاودێری نەتەوەیەکگرتووەکاندابن ئەوەش جێبەجێنەکراوەو کەمپەکان و دانیشتوانەکانی لە پێداویستی سەرەتایی ژیان و ئارامی تەواو بێبەشن.

ئەمە سەرباری فشاری بەردەوامی هێزە ئەمنییەکان و بوونی دەیان ڕێگری تابتوانن وەک هاووڵاتییەکی هەرێم دەستیان بەشوێنی نیشتەجێبوون و کاردا بگات، هێندەی تر ژیانیان سەخت بووەو پێویستیان بەهانا چوونی خێرا هەیە.

بۆیە ئێمە، کە لە خوارەوە واژۆمان کرددوە، سەرباری ئیدانەی هێرشەکان و ڕەفتاری ئەو نەخۆشخانانەی دووەر لەپیشەیی و مرۆیی ڕەفتاریان کردووە، داوا دەکەین:

١ - حکومەتی عێراق و هەرێم هەموو هەوڵێک بدەن تا هێرشی سەرکەمپەکان و خەڵکی مەدەنی کۆتایی پێبهێنرێت. 
٢-   کەمپەکان بخرێنە ژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان و پێداویستییەکانی ژیانیان بۆ دابینبکرێت.
٣-  حکومەتی ھەرێم کار ئاسانی بۆ ھەموو پەنابەران بکات و وەک ھاوڵاتی ئێرە ھەموو مافە سەرەتاییەکانیان ھەبێت.

ناوەکان:       
                                                            
١- شوان محمەد
 ٢- ئاسۆس ھەردی
 ٣- کارزان فازڵ
 ٤- شادمان ئەحمەد
 ٥-  سان ساراڤان
 ٦- ئەبوبەکر ھەڵەدنی 
٧-  نەھرۆ شەوقی
٨ - د.نەشمیل رسول
٩-  تەلار كمال
١٠-  شەدە بەشیر- چالاکوان
١١-  د. ڕازاو گوڵێ محمود
 ١٢-  شیرین صبور رۆژنامەنوس
 ١٣-  بەهار موونزیر - چالاکوانی مافەکانی ژنان
١٤- گوڵستان سەعید محمد
١٥-  بڕوا ئەسعەد- ڕۆژنامەنووس
١٦- ستارە عارف- ڕۆژنامەنوس
١٧- عەزیز رەوف
١٨-  وریا باقر - چالاکوان
١٩- دڵسۆز شفیق زەنگنە - چالاکوان
٢٠-  پەروا عەلی حەمە
٢١-  د. پەروین نوری عارف
 ٢١-  هانا شوان - رۆژنامەنووس
٢٣-  سیروان سەعید -بەریتانیا
 ٢٤- پەری ئەحمەد حسین - ئەڵمانیا
٢٥-  ئاسۆ حسن بکر - ئەڵمانیا 
٢٦-   خەبات مارف
 ٢٧-  د.چۆمان هەردی، نووسەر
٢٨-  حەکیم عەبدوالکریم- چالاکوان
 ٢٩-  زیلان  محمد عەبدوالکریم- ڕاگەیاندکار 
 ٣٠-  هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد           
٣١-  د.شێرکۆ حەمەئەمین- مامۆستای زانکۆ
 ٣٢- ‌ هەوراز باباجان‌-  چالاکوانی سیاسی هۆڵەندا
٣٣-  د.جەعفەر عەلی، مامۆستای زانکۆ
٣٤-  د.سەروەر عەبدولرەحمان - سەرۆکی دامەزراوەی پەی 
٣٥-  د. احمد امین فتح اللە 
٣٦-  ئاری حەمە
٣٧-  کۆسار عەبدوڵا
٣٨ - د. ڕێبوار سەعید
٣٩-  بابان جەعفەر
٤٠-  د. کامەران جەلال رەشید
٤١-  دانا نوری- پارێزەر
٤٢-  خەبات مارف
٤٣-  وریا باقر - چالاکوان
٤٤-  سەردەشت محمد
٤٥-  ابراهیم مجید فرج
٤٦-  سنور کەریم-  ڕژنامەوان
٤٧-  بڕوا ئەسعەد- ڕۆژنامەنووس
٤٨-  پەروا عەلی
٤٩-  فەرهاد بەرزنجی
٥٠-  پەروین حسن صادق-داکۆکیکار
٥١-  هێمن کەریم
٥٢-  هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد
٥٣-  کەمال رەوف
٥٤- هاوکار عیزەت میکی
٥٥-  ڕێزان شێخ دلێر
٥٦-  د. یوسف حەمە ساڵح مستەفا
٥٧-  فەرهاد بەرزنجی
٥٨-  د. نەشمیل رسوڵ
٥٩ - ئارام حاجی - مافناس و توێژەرـ سلێمانی
٦٠- سەردەشت محمد
٦١-  حەکیم عەبدولکەریم
٦٢- بەیان ئیبراهیم -ڕاگەیاند کار 
٦٣- د. جەعفەر عەلی- مامۆستای زانکۆ
٦٤- ئاڵا کەمال
٦٥ -ئارام تاهر - چالاكوان
٦٦- ئارام عەلی - هونەرمەند
٦٧- پەروین عزیز- چالاکی مەدەنی
٦٨- سەعید سەنەندەجی- چالاکوانی سیاسی
٦٩- سروە عوسمان- نووسەر و چالاکوان
٧٠- شۆرش خدر- چالاکی سیاسی
٧١- ئارا رۆژبەیانی مامۆستای یاریدەدەر و چالاکی مەدەنی
٧٢- خەندان جەزا- چالاکوان
٧٣- 
د.ڕێبوار سیوەیلی 
٧٤- د.ئازاد حەمە
٧٥- کەژاڵ نوری - نوسەر و چالاکوان
٧٦- د. گەشە دارا حەفید 



AM:12:13:17/04/2026