سەرۆکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ میدیاکاری ناسراو پێرس مۆرگان دەڵێت " ئه‌و چه‌كانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی؛ بۆ ئێرانی ناردون، به‌ڵام له‌لایه‌ن گروپێكی كوردییه‌وه براون، من ئه‌و چه‌كانه‌م نه‌دزیون و له سلێمانیش نه‌دزراون، له‌بری زۆرنه‌كه‌ی تریش ناتوانم قسه بكه‌م".
لەو چاوپێکەوتنەدا، بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ رۆژنامه‌نوس و پێشكه‌شكار پێرس مۆرگان، رۆژنامەنووسەکە دەڵێت"ئایا تۆ دزیوتن؟"، سه‌رۆكی یه‌كێتیش ده‌ڵێت "نا، لە ڕاستیدا من ئه‌و كاره‌م نه‌كردوه. بەڵام، دەزانیت، کوردستان دوو زۆنه، ئێمە له ده‌وڵه‌ت ده‌چین، بەڵام ده‌وڵه‌ت نین، حکومەتێکمان هەیە کە لە ڕاستیدا حکومەت نییە. دەتوانم ئەوەت بۆ بسه‌لمێنم كه له سلێمانی هیچ چه‌كێك نه‌دزراوه".
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت" پێموایە تۆ هاوڕێی پێویستت لەناو ئیدارە(ی ئه‌مریكا)دا هەیە بۆ ئەوەی ئەمە پشتڕاست بکەنەوە. ناشتوانم لەبری لایەکەی تر(زۆنه‌كه‌ی تر) قسە بکەم."
بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ڵێت" ئەگەر بابەتەکە وابێت، کە دڵنیام ئەو قسانە هەروا لە خۆڕا نەكراون، پێم وایە ئەمه ته‌واو شەرمەزارییە. مەبەستم ئەوەیە، ئاساییه پێت وابێت به‌كارهێنانی كورد وەک قەڵغان بۆ هێرشەکان بیرۆکەیەکی خراپه، بەڵام دزیكردن له هاوپه‌یمانه‌كانت شتێکی تەواو جیاوازە".
بافڵ تاڵه‌بانی دەشلێت " من حه‌ز ناكه‌م دزی له تره‌مپ بكه‌م، ئه‌ی تۆ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت، نه‌خێر. ئینجا بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ڵێت، پێم وایە ئه‌و كاره لێکەوتەی دەبێت." بافڵ تاڵەبانی بە ناراستەوخۆ ئاماژە بەوە دەکات کەو چەکانە لەلای "پارتیە".