بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە، کە بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە بڕی ١ بۆ ٣ پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ.
بۆ سبەی شەممە ١٨ی نیسان، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو بێت و لە بەیانییەوە بارانبارینی لاواز لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دەستپێبکات، پاشان بۆ دوانیوەڕۆ و ئێوارە بارانی مامناوەند لە زۆربەی شوێنەکان دەبارێت و ئەگەری لێزمەباران، هەورە تریشقە، تاوەبارانی بەهاری و تەرزە باران لە زۆر ناوچە هەیە.
سەبارەت بە پلەکانی گەرما بۆ ڕۆژی شەممە، لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆدا پلەکان لە ئاستی ئەمڕۆ نزیک دەبنەوە، بەڵام لە دوانیوەڕۆدا بە بڕی ٢ بۆ ٤ پلە ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن و خێرایی با لە ئێوارەدا بۆ سەرووی ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا چالاک دەبێت.
پلەکانی گەرمای سبەی شەممە بەمشێوەیەن:
هەولێر ٢٢ پلەی سیلیزی
پیرمام ١٩ پلەی سیلیزی
سۆران ٢١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ١٥ پلەی سیلیزی
سلێمانی ٢٤ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ٢٥ پلەی سیلیزی
دهۆک ٢٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ ٢١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٦ پلەی سیلیزی