نێچیرڤان بارزانی و خەتیبزادە جەخت لە گرنگی ئاگربەست دەکەنەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ پەراوێزی کۆڕبەندی ئەنتاڵیا لەگەڵ سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە و جەختیان لەسەر گرنگی ئاگربەست کردەوە.

بە پێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جەختيان لە گرنگيى "به‌رده‌واميى ئاگربه‌ست، گفتوگۆ و لێكتێگه‌يشتن كرده‌وه‌ بۆ رێگریكردن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى شه‌ڕ و به‌ديهێنانى ئاشتى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى" لە ته‌واوى رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو. تيايدا جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌و بوارانه‌دا كرايه‌وه‌‌ كه‌ بۆ هه‌ردوولا گرنگن.




PM:02:30:17/04/2026