قەیس خەزعەلی: خۆم بە ڕێکەوتن لەگەڵ یەکێتی، ڕێبوار تەهام لەپۆستەکەی لادا

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهل حەق لەسەرکار لابردنی رێبوار تەها لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە رێکەوتنی خۆی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی وەسف دەکات.

ئەمڕۆ هەینی 17ی نیسانی 2026، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهل حەق، هەڵبژاردنی محەمەد سەمعان وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک لە جێگەی ڕێبوار تەها، بە "بەرهەم"ی ئەو ڕێککەوتنە سیاسییە وەسف کرد کە لە نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی "تەقەدووم" کراوە.

خەزعەلی دووپاتی کردەوە کە ڕێککەوتنەکە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2024 بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی خۆی کراوە.

شەوی رابردوو ١٦ ی نیسان ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە کۆی ١٢ دەنگ لە ١٦ ئەندام، رازیبوون بە دەستلەکارکێشانەوە ڕێبوار تەها لە پارێزگاری کەرکوک و هەڵبژاردنی محەمەد سەنعان سەرۆک بەرەی تورکمانی وەک پارێزگاری نوێ.

بەپێی رێککەوتنەکە ژمارەیەک کادیری یەکێتی لە پارێزگای کەرکوک پۆستی نوێ وەردەگرن لەوانە:

عدنان حسین: قائیمقامی داقوق

موئەید غازی: راویژکاری پارێزگار

ئاڤیستا محمد: قائیمقامی ناوشار

ئاوارەشەهید احمد: بەرێوبەری ناحیەی قەرەهنجیر

بریاری شوانی: راوێژکاری پارێزگار

تا ئێستا دیار نییە سەرۆکی بەرەی تورکمانی بۆ ماوەی چەند پارێزگار دەبێت.






PM:03:17:17/04/2026