هێرش بۆ سەر کەمپەکانی حیزبی دێموکرات سێ شەهید و چەند برینداری لێ کەوتەوە

ماڵپەڕی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بڵاویکردەوە پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لە ئەنجامی هێرشی درۆنی بۆ سەر بارەگاکانیان سێ کەس شەهید بووە و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی ماڵپەرەکە: هێرشی دڕۆنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان شەهید و برینداری لێ کەوتەوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، ٢٨ی خاکەلێوە بە مووشەک و دڕۆن شەپۆلێکی نوێی هێرشی کردەوە سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. بەو هۆیەوە باوک و کوڕێک شەهید و بریندار بوون. لەو پەلامارەدا شاهین ئازەربەرزین، شەهید بووە و نادر ئازەربەرزین، باوکی شاهین بە توندی بریندار بووە.

هەروەها لە هێرشێکی دیکە بۆ سەر پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزب دوو پێشمەرگەی کچ بە ناوەکانی نەدا میری و سەمیرا ئەڵڵایاری شەهید و چەند پێشمەرگەیەکی دیکە بریندار بوون.




PM:06:35:17/04/2026