ئەمڕۆ ٥ کەس لە شوێنە گەشتیاریەکان خنکان

‌وێنە: ئەرشیف


رۆژی هەینی سێ منداڵ، ژنێک و گەنجێکی دیکە لە ئاودا لە باشوری کوردستان خنکان.

رۆژی هەینی نەوجەوانێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە سنووری گوندی وارانی لە ناوچەی دەوێی ئیدارەی گەرمیان لە ئاودا خنکا.

ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵكی مووسڵ، کە بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیریی کەسوکارێکیان ڕووی لە ئیدارەی سۆران کردبوو، پاش کەوتنە ناو ئاوی ڕووباری کاولۆکان، دەستبەجێ خنکا.

لە سنوری پارێزگای کەرکوک گەنجێکی دیکە کە دانیشتووی شارەدێی سلێمانبەگی سەربە شارۆچکە خورماتووە لە شارۆچکەی داقووقی سەربە پارێزگای کەرکووک خنکا.

ئەمە لە کاتێکدابوو، ئەمڕۆ نەوجەوانێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی ئەنەس مەسعوود و دانیشتووی شارۆچکەی ڕزگاری لە ئیدارەی گەرمیان، کە لەگەڵ خانەوادەکەی سەردانی ناوچەی داوێیان کردبوو، بە هۆی چوونە ناو ڕووباری وەرزی ئاوەسپییەوە خنکا.

لە سنوری پارێزگای موسڵیش هەر ئەمڕۆ، سێ منداڵ لە کاتی گەشت و سەفرە چوونە ناو گۆماوێکی ئاوەوە لە نزیکی گوندی سەحاجی لە ڕۆژئاوای شاری مووسڵ و خنکان.




PM:08:43:17/04/2026