ئەمڕۆ شەممە، هەڵمەتێکی فراوانی دابەشکردنی غازی ماڵان دەستیپێکرد، کە زیاتر لە ٢٠ کارگە کاریان کردووە بۆ ئەوەی زۆرترین ماڵ غازی بەر بکەوێت و کێشەی غاز چارەسەر ببێت.
بەپێی زانیارییەکان، زیاتر لە ٣٠ هەزار بتڵی غاز لە ڕێگەی نزیکەی ٤٠٠ ئۆتۆمبێلەوە دەڕواتە گەڕەک و کۆڵانەکان و غاز بە فۆڕمی خۆراک دابەشی سەر هاووڵاتییان دەکەن.
بریکارەکانی دابەشکردنی غاز جەخت لەوە دەکەنەوە کە غاز ئاسایی دەبێتەوە و وەک جاران ئۆتۆمبێلەکان بە گەڕەک و کۆڵانەکاندا دەگەڕێن.