کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە و دەڵێت" لێزمەباران دەبارێت و هەورەتریشقەشی لەگەڵ دەبێت".
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لە کاتژمێرەکانی بەیانی باران بارین بە لاوازی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ و ئێوارە بارانی مامناوەند لە زۆربەی شوێنەکان دەبارێت کە هەندێک جار باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت .هەروەها پێشبینی تاوە بارانی بەهاری و گەواڵە باران و تەرزە باران لە زۆر ناوچان دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە پلەکانی گەرما لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆ پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەلام لە دوای نیوەڕۆ نزم دەبێتەوە بە ( ٢-٤ ) پلە وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر ٢٣ پلەی سیلیزی
پیرمام ١٨ پلەی سیلیزی
سۆران ١٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ١٥ پلەی سیلیزی
سلێمانی ٢٢ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ٢٣ پلەی سیلیزی
دهۆک ٢١ پلەی سیلیزی
زاخۆ ٢١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە ٢٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان ٢٦ پلەی سیلیزی
ئەوەشی خستەڕوو کە سبەی یەک شەممە ناسەقامگیری کەش بەردەوامی دەبێت ئاسمان بە زۆری هەوری تەواو دەبێت لێزمە باران و هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەکان لە کاتی جیا جیا دەبارێت، زیاتر لە ناوچە شاخاویەکان و سنووری ئیدارەی ڕاپەرین وکۆیە وسۆران وە لە سنووری پارێزگای هەولێر و ناحیەی بەردەرەش وە باشووری پارێزگای سلێمانی و هەندێ ناوچەی گەرمیان. و پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (٢ – ٣ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر ٢٠ پلەی سیلیزی
پیرمام ١٦ پلەی سیلیزی
سۆران ١٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ١٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی ١٩ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ٢٠ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە ٢١ پلەی سیلیزی
گەرمیان ٢٥ پلەی سیلیزی