کەشناسی هەریمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە کاریگەری ئەم شەپۆڵەی ئێستای سەر ناوچەکەمان بریتی دەبێت لە :لێزمە باران و هەورە تریشقەو هەندێ ناوچە تەزرە بارین و زیادبوونی خێرای باو زیادبوونی شێی ڕێژەی لە هەوادا، هاوکات پسپۆڕێکی کەشناسی کورد کاتی کۆتایی هاتنی ئەو شەپۆلەباران و تەزرەیە ئاشکرا دەکات.
بە گوێرەی پشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە کاریگەری ئەو شەپۆڵە باران بارینەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە بۆ ئەمڕۆ بەردەوامی دەبێت ,لە ئێستادا زۆربەی ناوچەکەمان ئاسمانی هەوری هەیە پێشبینی دووبارە چالاک بوونەوەی ئەم شەپۆڵە لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ لەسەر ناوچە جیاجیاکان .باران بارین بەشێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێ ئەگەری تەزرە لە هەندێ کاتدا دەبێت .لە دوای نیوەڕۆ پێشبینی باران بارین لە سنووری پارێزگای هەولێر بەتایبەت باکووری پارێزگای هەولێر و ناوچەکانی دەوروبەری قەزای کۆیەو لەگەڵ ئیدارەی سۆران و بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک بە تایبەت (ئاکرێ دینارتە بجیل زاویتە )پاشان دەوروبەری قەزای مێرگەسوور . سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی ئەم پارێزگایە دابارینی بە شێوەی شەستە بارانی کورت خایەنی دەبێت لەگەڵ هەورە تریشقە .کاریگەری ئەم شەپۆڵە بەشێوەی کەشێکی بەهاری دەبێت لەوانەیە لە ناوچەیەک بارانێکی زۆر ببارێت و ناوچەیەکی تر بارانی کەمتر بێت . پلەکانی گەرما جێگیرە خێرای با بەراوورد بە دوێنێ کەمتر دەبێتەوە لە نێوان (١٥-٣٠)کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت هەندێ کات کەمێک زیاتر دەبێت .
هەولێر: ٢٣ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٢٢ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٤ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٤ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٦ پلەی سیلیزی
ئەوەشی خستەڕوو کە سبەی دوو شەممە کەشی سبەی بە گشتی ئاسمان هەندێ کاتی بەیانی نیمچە هەورە پاشان ناجێگیری کەش دووبارە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ چالاک دەبێتەوە کاریگەری ئەم شەپۆڵە بۆ سبەی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی زیاتر دەبێت لێزمە بارانی کورت خایەن و هەورە تریشقەش دەبێت .سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی ئەم دوو پارێزگایەو ناوچە شاخاویە بەرزەکان و قەزاو ناحیەکانی ئەم سنوورانە بە گشتی باران بارینی لە کاتی جیا جیای دوای نیوەڕۆ دەبێت زیاتر باران بارینەکە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەبێت . هاوکات سنووری پارێزگای کرکووک و هەڵەبجە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری چەند تاوە بارانێکی کورت خایەنی هەیە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٢٤ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٢٣ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٢ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٥ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٥ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٤ پلەی سیلیزی
هاوکات ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاندووە" بۆ دوو سبەی سێشەمە کاریگەری ناجێگیری کەش بەلاوازی لەناوچەکانمان بەردەوامی ئەبێت و لەنێوان کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە ئەگەر هەیە لەهەندێ کات و شوێندا تاوە باران و هەورە بروسکە دروستببێتەوە و پاشان ئێوارەی سێشەم کاریگەریەکانی زیاتر لاواز ئەبێت و کەش و هەوا لەشەودا جێگیر ئەبێتە".