دوای ئەوەی مانگی رابردوو ئەمەل جەلال، سەرۆکی پێشووی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان خانەنشینکرا، ئەمڕۆ ژوان سابیر بە وەکالەت ئەو پۆستەی وەرگرت.
یەک شەممە، ١٩ نیسان ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژوان سابیر، وەک سەرۆکی نوێی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە وەکالەت دەستبەکاربوو.
دوای وەرگرتنی ئەو پۆستە ژوان سابیر رایگەیاند "هەموو هەوڵی خۆم دەدەم لەگەڵ هاوڕێكانم لە حكومەت و بەتایبەت بەڕێوبەرایەتی و بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی دەستە لەپێناو برەودان بە گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان كە پانتاییەكی فراون و زەمینەیەكی لەباری هەیە بۆ ئەو سێكتەرە".
"بەڵێن دەدەم کە هەموو كات دەرگام واڵا دەبێت بۆ هەر بیرۆكەیەك كە گەشتوگوزار پێشدەخات و هەموو ئاسانكارییەك لە حكومەت دەكەین تاكو ئەو سێكتەرە بگەیەنینە ئەو ئاستەی كە گونجاوە لەگەڵ سرووشتی هەرێمی كوردستان و ویستی ئێمەش و هاوڵاتییانیش"، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان وادەڵێت.
ژوان سابیر ، بەر لە وەرگرتنی ئەو پۆستە بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆكی حکومەت (قوباد تاڵەبانی) بوە و بە وتەی خۆی لەو پۆستەشی لە ئێستادا بەردەوامە.