وتەبێژی تیمی سەرۆکایەتی سوریا ئاشکرایدەکات دۆسیەی دەستگیرکراوانی
لای هەسەدە دۆسیەیەکی مرۆییە و هەسەدە لە قۆناغی تێکەڵبوونەوە دایە لەگەڵ دەوڵەتدا.
ئەحمەد
هیلالی لەلێدوانێک بۆ کەناڵی (ئەلئیخباریە) رایگەیاند: ئەو زیندانانەی لەژێر کۆنترۆڵی هەسەدەدان، ڕادەستی
لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەڕێوەبردنی زیندانەکان لە وەزارەتەکانی داد و ناوخۆ دەکرێن.
وتیشی: ئازادکردنی دەستگیرکراوانی لای هەسەدە بەبێ مەرج ئەنجام
دەدرێت و هەفتەی داهاتوو کۆمەڵەیەکی نوێ ئازاد دەکرێن.
هەسەدە پابەندە بە ئازادکردنی تەواوی ئەو دەستگیرکراوانەی کە
مۆرکێکی شۆڕشگێڕانەیان هەیە (زیندانیانی سیاسی)، لە کاتێکدا وەزارەتی داد سەیری دۆسیەی
تۆمەتبارانی تاوانکاری دەکات. تا ئێستا ١٥٠٠ دەستگیرکراو
لە زیندانەکانی هەسەدە ئازاد کراون و نزیکەی ٥٠٠ دەستگیرکراو ماونەتەوە کە سەیری دۆسیەکانیان
دەکرێت.
بە وتەی هیلالی دۆسیەی دەستگیرکراوان بە ڕادەستکردنی هەموو
زیندانەکانی هەسەدە لە حەسەکە کۆتایی پێ دێت و هیچ دەستگیرکردنێک لە دەرەوەی چوارچێوەی
یاسا نامێنێتەوە.