سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٦، دەزگای دادوەریی
ئێران بڵاوی کردەوە، دوو کەسی دیکە بە تۆمەتی «سیخوڕی کردن بۆ ئیسرائیل» لەسێدارە
دراون.
بەپێی میدیاکانی ئێران لە زاری دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتە،
ناوی ئەم دوو کەسەی بە محەمەد مەعسوومشاهی و حامید وەلیدی ڕاگەیاندووە و دەڵێط کە
ئەوان "لە ڕێگەی تۆڕی ئینتەرنێت و سەفەرکردن بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق، پەیوەندییان
بە ئەفسەرانی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلەوە کردووە و مەشقیان لێ وەرگرتووە".
بەوتەی بەرپرسانی دادوەریی ئێران ئەو کەسانەی لەسێدارە
دراون، بە نیاز بوون هێرش بکەنە سەر "دوو ناوەندی گشتیی خزمەتگوزاری و سەربازی"
لە تاران.