بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە
موحسین خۆشناو، پاسهوانی لاهور شێخ جهنگی و 11 دهستگیركراوی دیكهی لالهزار
ئازاد کران.
سەرچاوەکەی ئاگادار بە
سپی میدیای راگەیاند سەرلەبەیانی ئەمرۆ هەریەک لە موحسین خۆشناو، پاسهوانی لاهور
شێخ جهنگی و 11 دهستگیركراوی دیكهی رووداوەکەی هۆتێل لالهزار ئازاد کران.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ
یەکشەممە هەریەک لە لاهوری شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی رایانگەیاند کە مان لە
خواردن دەگرن.
٢٢ ئابی ٢٠٢٥، شەڕ لە
نێوان هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی و چەکدارانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی
گەل، لە هۆتێل لالەزار و سەرچنار ڕویدا و لە ئەنجامدا نزیکەی ١٠ کەس کوژران و
لاهور شێخ جەنگی و براکەیی وئەو کەسانەی کاریان بۆ دەکردن دەستگیرکران.