تەرزە و باران دەبارێت و مەودای بینین کەم دەبێتەوە

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە و ئاشکرای دەکات کە مەودای بینین کەم دەبێتەوە و لێزمە باران وتەرزە دەبارێت.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە بەهۆی  بەردەوامی ناسەقامگیری کەش  ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەل تاوە باران و بروسکە لەزۆربەی ناوچەکاندا هەندی کات پێشبینی  لیزمە باران و تەرزە دەکرێت بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری دابارین لاواز دەبێت  و پلەکانی گەرما  نزم دەبێتەوە بە ( ٢ – ٤ ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ و مەودای بینین /  لەنێوان ( ٧ – ٩) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین ( ٤-٦ ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر ٢٠ پلەی سیلیزی 
پیرمام ١٧ پلەی سیلیزی
سۆران ١٨ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران ١٢ پلەی سیلیزی 
سلێمانی ١٩ پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ ٢٠پلەی سیلیزی
دهۆک ١٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٨ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ٢٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ٢٢ پلەی سیلیزی

ئەوەشی خستەڕوو کە سبەی سێ شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی سنووریەکان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی بەیانی تاکو دوایی نیوەڕۆ ئەگەری تاوە باران و بروسکە لاوازی لابەلا هەیە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم  و پلەکانی گەرما / بە گشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر ١٩ پلەی سیلیزی 
پیرمام ١٦ پلەی سیلیزی
سۆران ١٦ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران ١٠  پلەی سیلیزی 
سلێمانی ١٨  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ ٢٠ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٦ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ٢٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ٢٢  پلەی سیلیزی




AM:11:16:20/04/2026