کەشناسی: شەپۆلی بارانبارین کۆتایی هات و پلەکانی گەرما جێگیر دەبن

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ڕایگەیاند'' کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە ناوچەکە کردبوو کۆتایی هاتووە. بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمانی هەرێم بە گشتی بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە و تەنیا ئەگەری تاوە بارانی کورتخایەنی بەهاری لە هەندێک ناوچەدا هەیە.''

بۆ دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری قەزاو ناحیە شاخاوییەکان باران ببارێت. سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین زۆرترین ئەگەری بارانبارینی هەیە، هاوکات لە سەنتەری پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە لە ئارادایە، پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزم دەبنەوە.

بۆ سبەی چوارشەممە ٢٢-٤-٢٠٢٦، کەشوهەوا بە گشتی بەرەو جێگیربوون دەچێت و ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. ئەگەری بارانبارین تەنیا لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە، ئەویش بە شێوەی بارانی پچڕپچڕ کە ڕەنگە ناوچەیەک بگرێتەوە و ناوچەیەکی تر بێ باران بێت.
پلەکانی گەرما بۆ سبەی کەمێک ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٢٢ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٢٠ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٠ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ١٣ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ١٩ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٢ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢١ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٢٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٣ پلەی سیلیزی




PM:12:06:21/04/2026