وتەبێژی حکومەتی هەرێم نوێترین زانیاری سەبارەت بە مووچەی مانگی ٤ ئاشكرا دەکات

‌پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشەوا هەورامانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا نوێترین زانیاری سەبارەت بە مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکراکرد و دەڵێت "سەرجەم کێشە تەکنیکییەکانی پەیوەست بە لیستی مووچە چارەسەرکراون و راوانەی بەغداد کراوە".

سێ شەممە، ٢١ نیسان ٢٠٢٦، پێشەوا هەورامانی رایگەیاندوە "وەزارەتی دارایی هەرێم وردبینی تەواوی لە لیستەکاندا کردووە و نێردراوە بۆ حکومەتی فیدراڵ، چاوەڕوان دەکرێت دوای دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش رەوانە بکرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە کە ١٢ نیسان دەستکرا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار.




PM:03:01:21/04/2026