لیستی مووچە و تەرازووی پێداچونەوەی مانگی ٤ ڕەوانەی بەغدا دەكرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرای دەكات، سبەینێ لیستی مووچەی مانگی نیسان و راپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە رەوانەی بەغدا دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئادار لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەغداد دەکرێت.

دەشڵێت" سبەی چوار شەممە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت".



PM:08:15:21/04/2026