ئاسۆشێدپرێس: ئێران گڵۆپی سەوزی بۆ هێرش دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێم هەڵکردووە

ئاژانسی ئاسۆشێدپرێس ئاشکرای دەکات کە ئێران بە فەرمی ڕێگەی داوە بە گروپە چەکدارەکانی ناو بەرەی "مقاوەمە” بۆ دەسپێکردنی هەر جوڵەیەکی سەربازی دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

بەپێی ئەو زانیارییانە، چیتر هیچ سنوورێک لەبەردەم هێرشەکاندا نەماوە و هەموو ئامانجەکانی ئەمریکا لە ناوخۆی عێراق و هەرێم دەکرێنە ئامانج.

ئاژانسەکە دەشڵێت" ئەم هەنگاوەی تاران وەک گڵۆپی سەوز دەبینرێت بۆ پەرەپێدانی گرژییەکان و زیادکردنی گوشاری مەیدانی، کە پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر دۆخی ئەمنی ناوچەکە هەبێت.".




PM:11:07:21/04/2026