کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری گەواڵە باران هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە، کەشی ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ کات و شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، ئەگەری باران بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٢٣ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٨ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢١ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٣ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٤ پلەی سیلیزی
باسی لەوەشکردووە" سبەینێ پێنجشەممە، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ئەگەری باران بارین لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنووریەکان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (١ – ٢ ) پلە بە بەراورد بە تۆمارکاوەکانی ئەمرۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٢٤ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٢٠ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٢ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٤ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٦ پلەی سیلیزی