ئەمڕۆ چوارشەممە
(٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦)، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند" ئاگر لە ناو پاڵاوگەیەکی نەوتی
سەر ڕێگای هەولێر-گوێر کەوتەوە".
ئەو سەرچاوەیە بە
میدیاکانی وتووە" ئاگر لە یەکێک لە یەکەکانی پاڵاوگەکان کەوتۆتەوە، بەبێ ئەوەی
تا ئێستا هۆکارەکەی بزانرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕەوانەی
شوێنی ڕووداوەکە کران بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی بۆ دامەزراوەکانی
دیکە.
ئەو سەرچاوەیە زیادی
کرد: "ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تا ئێستا هیچ زیانێکی مرۆیی
نەبووە، هاوکات هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و دیاریکردنی هۆکارەکانی و بەشداربووانی
بەردەوامە".