بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژبوو

‌ئەرشیف- بەنداوی دەربەندیخان
بەنداوی دەربەندیخان دووەم گەورەترین بەنداوی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەرڕێژبوو.

چوار شەممە، ٢٢ نیسان ٢٠٢٦، سامان ئیسماعیل، بەڕێوبەری بەنداوی دەربەندیخان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەنداوەکە توانای گلدانەوەی  سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە و ئەمڕۆ بەنداوەکە بەتەواوی پڕبووە لە ئاو و دەستیان بە بەردانەوەی ئاو کردووە بۆسەر رووباری سیروان".

 لە هەرێمی کوردستان ٢٥ بەنداو هەیە کە تا ئێستا ٢٣ بەنداویان سەرڕێژ بوون و دوو بەنداویش ماون سەرڕێژ ببن، کە بریتین لە بەنداوەکانی (دوکان و گۆمەسپان).




PM:07:40:22/04/2026