بەهۆی خواردن لە چێشتخانەیەک ٧٦ کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران

لە چێشتخانەیەکی قەزای زاخۆ ٧٦ کەس دوای نان خواردن دۆخی تەندروستیان تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانەکران.

چوار شەممە، ٢٢ نیسان ٢٠٢٦، بە پێی زانیاری سەرچاوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی زاخۆ لە بارەی روداوەکەوە وتی "بەشێک لەو کەسانەی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە بەهۆی ناجێگیری باری تەندرووستییانەوە خەوێندراون و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان، لە کاتێکدا ژمارەیەکی تریان دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە".

هەر بە پێی زانیارییەکان لە ئێستاشدا خاوەنی چێشتخانەکە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە جۆر و کوالیتی ئەو خواردنانە دەستی پێکردووە کە پێشکەشی هاوڵاتییان کراوە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی ژەهراویبوونەکە.




PM:08:29:22/04/2026