نادیە موراد
چالاکوانی کوردی ئێزدی، لە کۆشکی ئێلیزێ لە پاریس خەڵاتی نیشانەی لیجیۆنی شەرەف (Legion
of Honor) وەرگرت
بەمەش بووە یەکەم ژنی عێراق و هەرێمی کردستان کە ئەو رێزلێنانە وەربگرێت.
مەراسیمەکە
رۆژی سێ شەممە، ٢١ نیسان ٢٠٢٦، بەڕێوەچوو، سەبارەت بە وەرگرتنی خەڵاتەکە نادیە موراد، لە پۆستێک دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی "شانازییە
بۆ من لە کۆشکی ئێلیزێ میدالیای لیجیۆن دۆنۆر لە سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن وەربگرم.
فەرەنسا هەمیشە جێگەیەکی تایبەتی لە دڵمدا هەبووە".
"ئەم رێزلێنانە تەنیا هی من نییە. هی هەموو
رزگاربوویەکە کە رەتیکردەوە بێدەنگ بێت و هی هەموو ژن و کچێکە کە بەردەوامن لە
قسەکردن، تەنانەت کاتێک جیهان هێشتا ئامادە نییە گوێیان لێبگرێت"، نادییە
موراد وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی وا دەڵێت.
نیشانەی
لیجیۆنی شەرەف (Légion d'honneur)، بەرزترین خەڵاتی فەرمیی کۆماری فەرەنسایە.
ئەم نیشانەیە لە ساڵی ١٨٠٢ لەلایەن
ناپلیۆن پۆناپارتەوە دامەزراوە و دەبەخشرێتە ئەو کەسایەتییانەی خزمەتێکی بەرچاویان
بە بەهاکانی مرۆڤایەتی کردووە. پێشتریش کەسایەتیی دیاری جیهان وەک نێڵسۆن ماندێلا،
شاژن ئێلیزابێسی دووەم و فەیرووز ئەم رێزلێنانەیان پێ بەخشراوە.