کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و تاوە باران دەگەڕێتەوە

بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی نیسانی ٢٠٢٦، ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک شوێنیش بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. مەودای بینین لە نێوان ٨ بۆ ١٠ کیلۆمەتردایە و خێرایی با لە ئاستێکی مامناوەنددا دەمێنێتەوە.

پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ بە ڕێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ بەرز ببنەوە. 

بۆ سبەی هەینی ٢٤ـی نیسانی ٢٠٢٦، ئاسمان لە پەڵە هەورەوە بۆ نیمچە هەور و هەندێک کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. لە کاتەکانی نیوەڕۆوە بارانبارین لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری هەرێم دەست پێ دەکات، کە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەبێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان ڕێژەی بارانەکە زیاتر دەبێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە پێشبینی دەکرێت تا کاتەکانی ئێوارەی سبەی، تاوە باران و هەورە تریشقە لە ناوچە جیاجیاکان بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوام بێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٢٤ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٢٩ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢١ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران:١٤ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ٢٤ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٤ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٥ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٢٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٦ پلەی سیلیزی





PM:01:24:23/04/2026