وەزارەتی پەروەردەی
حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵنامەی خوێندنی بۆ ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ هەموار کردەوە و خشتەی
نوێی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم و خولی دووەمی بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی
حکومی و ناحکومی (سیستەمی وەزارەت) ڕاگەیاند.
بەپێی نووسراوێکی فەرمی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاقیکردنەوەکان کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی
پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە، خشتەی تاقیکردنەوەکان بەم شێوەیە
دەبێت:
یەکەم: ناوەندەکانی خوێندن
هەڵسەنگاندنی چوارەمی
بازنەی یەکەم (پۆلەکانی ١، ٢، ٣ـی بنەڕەتی): لە ڕێکەوتی ٣ـی ٥ی ٢٠٢٦ تاوەکو ٦ـی ٥ی
٢٠٢٦ ئەنجام دەدرێت.
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی
وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان: لە ڕێکەوتی ١٠ـی ٥ی ٢٠٢٦ دەستپێدەکات و تاوەکو ٢٠ـی
٥ی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت.
تاقیکردنەوەی کرداریی
قۆناغی ئامادەیی پیشەیی: لە نێوان ٥ بۆ ٧ـی ٥ی ٢٠٢٦ بەڕێوەدەچێت.
تاقیکردنەوەکانی خولی
دووەمی پۆلە ناکۆتاکان: لە ڕێکەوتی ١٥ـی ٦ی ٢٠٢٦ تاوەکو ١ـی ٧ی ٢٠٢٦ ئەنجام دەدرێت.
دووەم: پەیمانگاکان
تاقیکردنەوەی کۆتایی
ساڵی خولی یەکەم: لە ٩ـی ٦ی ٢٠٢٦ تاوەکو ٢٠ـی ٦ی ٢٠٢٦ دەبێت.
تاقیکردنەوەی کۆتایی
ساڵی خولی دووەم: لە ١٤ـی ٧ی ٢٠٢٦ تاوەکو ٢٣ـی ٧ی ٢٠٢٦ بەڕێوەدەچێت.