ئه‌ندامێکی فراكسیۆنی
ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له په‌رله‌مانی عێراق ئاشکرایدەکات سەرۆکی پەرلەمانی
عێراق لیژنه‌یەکی لێكۆڵینه‌وەی بۆ ٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم پێکدێنێت.
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی
فراكسیۆنی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له په‌رله‌مانی عێراق له فه‌یسبوك نووسیویه‌تی،
"سوپاس بۆ خوا له‌سه‌ر داوای نوسراوێكمان كه ٥/١/٢٠٢٦ كراوه، به فه‌رمانی
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌ك له په‌رله‌مانه‌وه پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینه‌وه
له ٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌رێم كه ده‌بێت به نرخی مه‌دعوم به
هاوڵاتیان بفرۆشرێت به‌ڵام ئێستا به بازرگانی ده‌درێت به خه‌ڵك.
وتیشی: هه‌ر له
نووسراوه‌كه‌دا داوامانكردووه: ١. نرخی لیترێك به‌نزین ٤٥٠ دینار بێت. ٢- نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی سپی ٣١،٥٠٠ دینار بێت.
غالب محه‌مه‌د ئاماژە
بەوەدەکات کە "بە پێی ئه‌و راپۆرته‌ی كه ئاماده‌مان كردووه ٥٠ هەزار به‌رمیل
نه‌وت رۆژانه پێك دێت له ٧.٩٥٠.٠٠٠ لیتر. نزیكه‌ی له %٤٥ ی ده‌بێت به به‌نزین كه ٣.٥٧٧.٥٠٠ لیتر به‌نزینه
و له ٪٣٠ نه‌وتی سپی (گازۆیل)ه كه ده‌كاته
٢.٣٨٥.٠٠٠ لیتری رۆژانه و له %٢٥ كه‌ی تری كه نزیكه‌ی ٢ ملیۆن لیتره (به‌رهه‌مه
جیاوازه‌كان)ی تری نه‌وته. زێڕ له بازاڕە‌كانی جیهان
دابەزی ئێستا یه‌ك ئۆنسه زێڕ به ٤ هه‌زار و ٧٠١ دۆلاره".