بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غدا سه‌ردانی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێی له
په‌رله‌مانی عێراق كرد و له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی وتی، "له‌گه‌ڵ
نه‌وه‌ی نوێ رێككه‌وتنمان هه‌یه و ئیشه‌ڵا له‌م رۆژانه‌دا رێككه‌وتنه‌كه ئیمزا
ده‌كه‌ین".
وتیشی، "هاتووین
سوپاسیان بكه‌ین و بزانین چیمان پێویسته له یه‌كتری و له‌هه‌موو شوێنێك پێكه‌وه
ئیش ده‌كه‌ین".
مانگی یەكی ئەمساڵ نەوەی
نوێ و یەكێتی هاوپەیمانییەتییەكیان پێكهێناوە و داوایان لە لایەنەكانی تریش كرد بێنە
ناو هاوپەیمانییەتییەكەیانەوە، بەڵام كەس بە دەمیانەوە نەهات.