دوو درۆن لە سنوری پارێزگای هەولێر کەوتنەخوارەوە

‌وێنەی دوای کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە

لە کاتژمێر ٧:٢٠ خولەکی ئەم ئێوارەیە لەئیدارەی ناحیەی باسرمە و لە ناحیەی رزگاری سەر بەپارێزگای هەولێر دوو درۆن کەوتنە خوارەوە و زیانی گیانیا نەبووە.

پێنج شەممە، ٢٣ نیسان ٢٠٢٦، بە پێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە ناحیەی باسرمەی سەر با پارێزگای هەولێر بۆ میدیاکان ئاشکرای کرد کە  "درۆنێک لە نزیک گوندی بابە جیسکی سنووری ناحیەکە کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە".

لە هەمان کاتدا  درۆنێکی دیکە لە ناحیەی رزگاریی سنووری قەزای خەبات کەوتووەتەوە خوارەوە و ئەویش بێ زیانی گیانی  بووە.

لە کاتێکدا لە ٨ نیسانەوە ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەستی پێکردوە، بەڵام هەتا ئێستا هێرشە درۆنییەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان نەوەستاون.  




PM:08:35:23/04/2026