قایمقامی نوێی کەرکوک دەست نیشانکرا

‌ئافێستا محەمەد، قایمقامی نوێی کەرکوک

ئافێستا محەمەد، بە فەرمانی کارگێڕی پارێزگاری کەرکوک وەک قایمقامی نوێی شارەکە دەست نیشانکرا.

پینج شەممە، ٢٣ نیسان ٢٠٢٦، لە فەرمانە کارگێڕیەکەدا هاتووە "پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە ١٩ـی نیسان و ناردنی بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگا بەزۆرینەی دەنگی ڕەها، بڕیاردراوە بە بەخشینی فەلاح خەلیل جەلال لە پۆستی قایمقامی کەرکوک، دامەزراندنی ئاڤێستا محەمەد عیزەدین بە قایمقامی نوێی قەزای ناوەندیی کەرکوک".

قایمقامی نوێی کەرکوک، لە پشکی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و لەچوارچێوەی ئاڵوگۆڕی پۆستەکانی کەرکوک ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو بە فەرمیی دەستبەکار دەبێت.




PM:09:34:23/04/2026